وەزیری تەندروستی رایگەند، یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا
گەیشتووەتە هەرێم و لەیەکەم قۆناغیشدا بەسەر گروپی ترسناکدا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئادار، د، سامان بەرزنجی، وەزیری
تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا کە
رێژەکەی پێنج هەزار ژەمە ڤاکسینبووە گەیشتووەتە هەرێم".
ناوبراو
باسیلەوەشکردووە:" لەقۆناغی یەکەمدا ڤاکسینەکە دەدرێت بەگروپی ( ترسناک) کە لە
کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەی تەمەنیان زۆرە و خاوەنی نەخۆشی درێژخایەنن پێکدێت
".