لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای گردجان- قەمتەران
دوو خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵانی دانیشتوی یەک گەڕەک گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین
رایگەیاندووە:" لە سەر رێگای سەرەکی گردجان- قەمتەران لەپێکدادانی دوو
ئۆتۆمبێلدا دوو خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵان گیانیان لەدەستداوە".
ئەوەشراگەیەندراوە:" خوێندکارەکان ناویان ( م، ح،
ع) و ( د، م، ح) بووە و دانیشتووی گەڕەکی حاجیاوای کۆن بوون ، لەدوای ئەنجامدانی
توێکاری لە پزیشکی دادوەری لەئێستادا تەرمەکانیان رادەستی کوسوکاریان
کراوەتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" پێکدادانەکە لەنێوان
ئۆتۆمبێلێکی نیسان پیکاپ و بارهەڵگریکی جۆری مارسیدزدا روویداوە کە هەردوو
خوێندکارەکە لەناو نیسانکەدا بوون".