یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا کە رێژەکەی دوو
هەزار و ٩٠ ژەمە ڤاکسینە گەیشتە شاری کەرکوک و لەچەند رۆژی داهاتودا بەسەر هاوڵاتییاندا
دەبەشدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئادار، محەمەد سەردار،
پەیامنێری BMC رایگەیاند:" ئەمڕۆ
دوو هەزار ٩٠ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە شاری کەرکوک و وابڕیارە لەچەند رۆژی
داهاتوودا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت".
هاوکات، نەبیل حەمدی، بەڕیوەبەری تەندروستی
کەرکوک بە BMC راگەیاند:" ڤاکسینەکە لەیەکەم قۆناغدا بەسەر
کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانەی بەتەمەنن و نەخۆشی
درێژخایەنیان هەیە دابەشدەکرێت".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو
بڕی ٥٠ هەزار ژەمە ڤاکسین گەیشتە عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدابوو،
وابڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوشدا دووەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەولاتی چینەوە
بگاتە عێراق.