وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان چەند
رێنماییەکی نوێی بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمسال بلاوکردەوە و کاتی کۆتایی هاتنی خوێندنی
دیاریکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئادار، وەزارەتی پەروەردە لا
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە:" لە یەکی نیسانی ئەمساڵ وەرزی یەکەمی قۆناغەکانی
سێی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی کۆتایی دێت و لەبەرواری ٣٠ی حوزەیران وەرزی دووەمیشیان
کۆتایی دێت".
هاوکات باسلەوەسکراوە:" لە بەرواری ٢٩ی
نیسان وەرزی یەکەمی قۆناغەکانی یەک و دووی بنەرەتی تەواودەبێت و لەبەرواری ١ی ئابیش وەرزی دووەمیان کۆتایی دێت".