"هەرێم و بەغداد گەیشتنە رێککەوتنی سەرەتایی"

عێراق 03/03/2021

Alternate Text

هەریەکە لە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی و بەرپرسێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش وردەکارییەکانی دەخاتە روو.

حسێن عەلی داود، سەرۆکى دەزگای ناوەندی کۆنتڕۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە:"لە گفتوگۆکانی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و بەرپرسانی هەرێم، رێککەوتنی سەرەتایی کراوە، بڕیاردراوە هەماهەنگی هاوبەش بکرێت لەبەرێوەبردنی دەروازەکاندا".

ئاشکراشیکردووە:" بەگوێرەی رێککەوتنە سەرەتاییەکە، کارمەندانی فیدڕاڵ و دەستەی گومرگی دەنێردرێنە دەروازەکان، بەمەش کارئاسانی تەواودەکرێت بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل لە دەروازەکانی هەرێمەوە و باشترکردنی کاری پشکنین بۆ ئەو بەرهەمانەی داخڵ دەکرێن لەرێگەی کۆمپانیا تایبەتمەندەکانەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا