بەهۆی ئەنجامدانی گەشتی زستانەو شکاندنی رێساکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوسەرەکەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە:"دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینای خۆشەویستی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە، گەشتیان بۆ زنجیرە چیاکانی ئەلب کرد و چەندین وێنەو ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە، لەلایەن پۆلیسی ڤالی دا ئۆستا، بۆ لێکۆڵینەوە بانگێشتکراون".
ئەو دوو کەسایەتییە لە گەشتەکانیاندا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبوون.