ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كێكدا ده‌گرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" به گومانی خراپبون، ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (٦٩) كارتۆن كێكدا گرتووە و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کردووە بۆ پشكنین و دڵنیابونه‌وه‌ی له شیاوی به‌كارهێنان".
باسیلەوەشکردووە:"دوای پشكنینی فیزیایی، ده‌ركه‌وتوه به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه كێكه‌كه كه‌ڕووی كردووه و شیاوی خواردن نییه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تیشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر (٨٢) كارتۆنی دیكه‌ی هه‌مان كێكدا گیراوه".
بە وتەی قائمقامیەتی سلێمانی:" كۆی گشتی كێكه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه (١٥١) كارتۆنه و هه‌ر كارتۆنێكیش نۆ قاپ كێێكی تێدایه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه ته‌واوی كێكه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوده‌برێت".