دەستەی ئاماری هەرێم خەرجییەکانی هاوڵاتیانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١، دەستەی ئاماری هەرێم کە سەر بە وەزارەتی پلاندانانە رایگەیاند:" لە ساڵی ٢٠١٩ دا زۆرترین رێژەی داهاتی هاوڵاتیان بۆ جگەرە و خواردنەوە کهولیەکان خەرجکردووە کە ئەو رێژەیەش بریتیی بووە لە ٩.٨٠٪.
راشیگەیاند، لەو ساڵەدا هاوڵاتیانی هەرێم رێژەی ٧.٦٢٪ی داهاتەکەیان بۆ خواردن و خواردنەوە ناکهولیەکان خەرجکردووە، هەروەها ٧.٧٢٪ی داهاتەکەیان بۆ کڕینی جلوبەرگ و پێڵاو خەرجکردووە.
لەو ساڵەشدا رێژەی ٧.٦٨٪ی داهاتی هاوڵاتیان لە کرێی خانوو و سووتەمەنی و کارەبا و بڕی ٩.٦٦٪ی داهاتیش بۆ تەندروستی خەرجکراوە.