رۆژی هەینی بۆ گەشت و سەیران گونجاوە؟
بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، تا کۆتایی هەفتە شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە BMCراگەیاند:" ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە، تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، لە رۆژی هەینیشدا بە شێوەی پچڕ پچڕ باراندەبارێت".
باسیلەوەشکرد:" لە رۆژی شەممەوە کەشوهەوا تا رادەیەک جێگیری بەخۆیەوە دەبینێت".