ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ رەتدەکاتەوە
لەدوای بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بۆ راستاندندنی بەڵگەنامەکان لە هەولێرەوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەتیکردەوە پابەند بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لیژنەیەکی شەش کەسیان بۆ پێدانی رەزامەندی بۆ باڵەخانە و بەنزینخانە و بیناکان پێکهێناوە، ئێمە پێمان وایە ئەمە دژی لامەرکەزیەتە، دژی بڕیارەکانی حکومەتە تایبەت بە لامەرکەزیی".
باسیلەوەشکرد:"ئەم بڕیارە رۆتین و کارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات، ئەو لیژنانەی بەرگری شارستانی کە لە شارەکاندا هەن، کارەکانی خۆیان بە باشی بەڕێکردووە".
جەختیلەوەشکردوە:" ئەم بابەتە لەبەر ئەوەی دژی لامەرکەزیەتە، پێویستە چۆن لای بەرگری شارستانی شارەکان بووە پێویستە بەو شێوەیە بمێنێتەوە".