پاپا فرانسیس رایگەیاند. سەرباری ئەوەی سەربازگەی عەین ئەسەد هێرشی کراوەتەسەر بەڵام ئەو سەردانەکەی خۆی ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١. ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، پاپای ڤاتیکان لەسەر سەردانەکەی سوورە و رایگەیاند:" سەردانی عێراق دەکەم و دەمەوێ لە نزیکەوە ئەو خەڵکە ببینم کە ئازارێکی زۆریان چەشتە".
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە چەند مووشەکێک بۆردومانکرا.
پێشتریش پاپای ڤاتیکان رایگەیاندبوو کە لە رۆژانی پێنج بۆ هەشتی مانگی ئادار سەردانی عێراق دەکات، کە وا بڕیارە بێتە هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستان و چاوی بە بەرپرسانی هەرێم بکەوێت.