بە ماوەیەک دوای ئازادکردنی، پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان کە پێشتر لەسەر دزیکردن دەستگیرکرابوو بەڵام ماوەی سزاکەی تەواو کردبوو سەرلەنوێ دەستگیرکراوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" لە بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس تۆمەتبارێکی تەمەن ١٩ ساڵیان دەستگیر کردووە بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە دزیکردن".
ئەوەش هاتوە:" ئەو تاوانبارە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو تا ئەمڕۆ دەستگیرکرا، راشیگەیاند ئەوە تۆمەتبارە پێشتر چەند جارێک لەسەر هەمان تاوان دەستگیرکرابوو، بەڵام ماوەی سزاکەی تەواو کردووە و ئازادکراوە".