محەمەدی حاجی مەحمود داوای کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنەکان دەکات

کوردستان 03/03/2021

Alternate Text

محەمەدی حاجی مەحمود داوای کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە کوردییەکان دەکات و دۆخی ئێستا بە دۆخێکی هەستیار ناودەبات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئادار، محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست لە لێدوانێکیدا بۆ BMC رایگەیاند:" دۆخی ئێستای کوردستان هەستیارە و پێویستە سەرجەم لایەنە کوردییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن و بیرورا بگۆرنەوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" پێویستە سەرجەم لایەنە کوردییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هاوهەڵوێستبن، بەڵام باوەڕناکەم سەرجەم لایەنەکان لە کەرکوک پێکەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا