لاهور شێخ جەنگی: سەرۆکی حکومەت متمانەت لەدەستداوە
لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا بۆ مەسرور بارزانی
رایگەیاند،" دەستان داوەتە کاروباری دادگا بۆ ئەوەی سێ ئەفسەری دەزگایەکی هەواڵگری هەرێم ئازاد بکرێن، لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئاداری ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی،
هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی توندی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم
کرد و رایگەیاند:" هەر ئەو حکومەتەی لە کەیسی دەستگیرکردنی پێنج چالاکوانەکەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەکان دەکرد دەستوەردان لە کاروباری
دادگا نەکەن، کەچی هەمان حکومەت داوای ئازادکردنی سێ تۆمەتباری کەیسی پەلاماردانی
غالب محەمەد دەکات".
ناوبراو راشیگەیاند:" دەستیان داوەتە کاروباری
دادگا بۆ ئەوەی سێ ئەفسەری دەزگایەکی هەواڵگری هەرێم ئازاد بکرێن، کە لە کەیسی پەلاماردانی
غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق دەستگیرکرابوون و کەیسەکە دێزە بەدەرخۆنە
بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بەتەواوەتی
متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەکرد".