­­­­­­­­­­­­­­­­دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری زیندانیکردنی بەرپرسێکی پێشووی هەڵوەشاندەوە

کوردستان 03/03/2021

Alternate Text

قائیمقامی پێشووی قەزای خانەقین ئاشکرایکرد، دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری زیندانیکردنەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک – گەرمیانەوە هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئاداری ٢٠٢١، محەمەد مەلا حەسەن، قائیمقامی پێشووی قەزای خانەقین رایگەیاند:" هەرچەندە پێش یەکلاییکردنەوەی کەیسەکە چەندین تۆمەتمان ئاڕاستەکرابوو، بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری زیندانیکردنم بە بیانووی "زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی" هەڵوەشاندەوە و بە فەرمی نوسراوەکەشم پێگەیشتووە".

شایەنی باسە، پێشتر محەمەد مەلا حەسەن، قائیمقامی پێشووی قەزای خانەقین بە تۆمەتی "زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی" بە پێی ماددەی ٢٣٥ی یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک – گەرمیان بە دوو ساڵ زیندایکردن دادگاییکرا، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی هەرێم ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا