کرێکارێکی ئەسیوبی بەهۆی پرژەی چاوە دوو
پەنجەی هاوڕێکەی لە وڵاتی ئیمارات دەقرتێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئادار، پێگەی " RT " رایگەیاندووە:" دوو هاوڕێی ئەسیوبی لەکاتی چا خواردندا یەکێکیان
دەپژمێت و پریشکی چاکە بەر هاوڕێکەی دیکەی دەکەوێت ئەویش بە چەقۆ دوو پەنجەی
هاوڕێکەی لەیەکێک لە خواردنگەکانی دوبەی پایتەختی ئیمارات دەقرتێنێت".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" تاوانابارەکە
دەستگیرکراوە و لەلایەن دادوەرەوە بە سێ هەزار درهەم سزا دراوە و لەو کۆمپانیایەی
کە ئیشیشی لێکردووە دەرکراوە".