بۆفۆن وادەی واز‌هێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرادەکات

وەرزش 03/03/2021

Alternate Text

جیانلۆیجی بۆفۆن، گۆڵپارێزی یانەی یۆڤەنتۆس ئاشکرایکرد، دوایین وادە بۆ وازهێنانی لە یاریکردنی تۆپی پێ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ دەبێت، رەنگە پێش ئەو وادەیەش وازهێنانی خۆی رابگەیەنێت.

بۆفۆن کە لە ئێستادا تەمەنی ٤٣ ساڵانە، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "گاردیان" رایگەیاند:" بیرم لەوەکردووەتەوە دوایین وادە بۆ بەردەوامبوونم لە یاری تۆپی پێ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ بێت، بەڵام رەنگە لە ماوەی چوار مانگی داهاتوودا ئەو کارە بکەم".

شایەنی باسە، هەرچەندە بۆفۆن لە ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی بەوەدابوو کە ساڵی دواتر واز لە یاریکردنی تۆپی پێ دەهێنێت، بەڵام هەر ئەوکات روویکردە پاریس سان جێرمان و بۆ ماوەی یەک ساڵ لە یانەکە مایەوە، دواتریش گەڕایەوە یانەی یۆڤەنتۆس و بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی پێ بێت.

 بۆفۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتالیا نازناوی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنا و چەندین نازناوی دیکەی لەسەر ئاستی ئەوروپا و ئیتالیاش بەدەستهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا