پارێزگایەکی هەرێم بازگەکانی دادەخات

کوردستان 03/03/2021

Alternate Text

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دادخرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئاداری ٢٠٢١، بەشی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە:" لە پێناو رێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە سەرجەم بازگەکانی هەولێر لەگەڵ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دادەخرێن و تەنها ریگە بە هاتوچۆکردنی شاندە فەرمییەکانی حکومی، دیبلۆماسی، هاوپەیمانان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکان دەدرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەم بڕیارە هاتوچۆی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا