نێچیرڤان بارزانی: دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ سەر هاوپه‌يمانان دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقه

کوردستان 03/03/2021

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بەردەوامی دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ ‌سه‌ر هێزى هاوپه‌يمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش به‌ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانی عێراقه‌ و ئارامی و سه‌قامگيری وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌کی راسته‌قينه‌وه.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئادار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەی سەربازی عەینولئەسەد بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" به‌توندى ئیدانەی هێرشه‌ مووشه‌كييه‌کەی ئەمڕۆی سەر هێزەکانی هاوپه‌يمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌ركردايه‌تی ئه‌مه‌ريكا له‌ بنكه‌ى عه‌ينولئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئەنبار دەکەم، کە بووە هۆی گیانلەدەستانی بەڵێندەرێک".

ناوبراو راشیگەیاند:" هێشتا عێراق پێويستی به‌ به‌رده‌وامی هاوكارى و يارمه‌تيدانی ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانی نێوده‌وڵه‌تييه بۆ رێگرى له‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنی يه‌كجاره‌كیی ئه‌و رێكخراوه‌ تيرۆرستييه‌ى رۆژ به‌ رۆژ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كه‌ى زياتر ده‌بێت و كرده‌ سه‌ربازييه‌كان و جموجۆڵه‌ تيرۆریستييه‌كانی فراونتر ده‌بن".

هاوکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا له‌ حكومه‌ت، په‌رله‌مان، لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، پێكهاته‌ و گه‌لانی عێراق ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لامارانه‌ بێنه‌ ده‌نگ و "رێگه‌ نه‌درێت له‌سه‌ر حيسابی به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و داهاتووى ئه‌وان، عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی پێكدادان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا