شارەزایەکی بواری شێرپەنجەی مەمک رایگەیاند،
پیاوانیش هاوشێوەی ئافرەتان توشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دەبن بەڵام بەرێژەیەکی
کەمتر.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئادار، د،نەریمان محەمەد
عەزیز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک بەBMC راگەیاند:" ١٪ بۆ ٢٪ کۆی ئەو حاڵەتانەی
ساڵانە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک تۆماردەکرێن لەپیاواندان و بەڕێگەیەکی جیاواز لە
ئافرەتان چارەسەری نەخۆشییەکەیان بۆدەکرێت".
ئەوەشی راگەیاند:" لەکاتی چارەسەردا
بەهۆی ئەوەی مەمکی پیاو بچوکە پێویستە تەواوی مەمکەکە لاببرێت، دواتر گەر
حاڵەتەکەی پێویستبکات چارەسەری کیمیاوی و تیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت".