دادگای تاوانەکانە نێودەوڵەتییەکان بڕیاری
داوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانەکانی جەنگی فەڵەستین بکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئادار، داواکاری گشتی
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاندووە:" دادگاکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ
تاوانەکانی جەنگی فەڵەستین دەکاتەوە و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی هەردوو بەرەی جەنگ
دەکات".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" دەسەڵاتدارانی
فەڵەستین خۆشحاڵی خۆیان بۆ بڕیارەکە دەربڕیوە، بەڵام هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل
نیگەرانی خۆیان لە بریارەکەی دادگەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەربریوە".