هەردی سەلامی هونەرمەندی لاوی کورد نوێترین ڤیدیۆ کلێپی خۆی بە ناوی "وەکو تۆ" بڵاوکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئاداری ٢٠٢١، هەردی سەلامی
بەرهەمێکی نوێی خۆی بە ناوی "وەکو تۆ" لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب
بڵاوکردەوە، کە کاری هۆنراوە و مۆزێک لەلایەن خودی ئەو هونەرمەندە خۆیەوە بۆ کراوە،
ئەفشین شوکریش کاری رێکخستنی مۆزیکی بۆ کردووە و کاری دەرهێنانیشی لەلایەن ئیلتان
نورییەوە بۆ کراوە.
گۆرانییەکە تەنها پاش دوو کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی لە یوتیوب، زیاتر
لە ٢٠ هەزار بینەری هەبووە.