کەتائیبی حزبوڵا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هاتنی پاپا بۆ عێراق راگەیاند

عێراق 04/03/2021

Alternate Text

کەتائیبی حزبوڵا لەبارەی هاتنی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق هەڵوێستەکانی خۆی راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ئادار، عەلی عەسکەری، وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵا لە تویتێکدا رایگەیاند:" با زۆر کاریگەر نەبین بە هاتنی پاپا بۆ عێراق و گەشبین نەبین کە لە وڵاتەکەمان ئاشتی بەرقار دەکات، ئەو سەرەتا با بچێت لە وڵاتەکەی خۆیدا کە قەبارەی هێندەی بەشێک لە شاری سەدری بەغدا چاکسازی بکات و ئاشتی بەرقەرار بکات.

لەهەمانکاتدا وتیشی" گومانمان هەیە لە هاتنی پاپا و دیاریکردنی شاری ئور و لەم کاتەدا".

عەلی عەسکەری بە ناوی کەتائیبی حزبوڵا دەستخۆشی لەو لایەنە کرد کە هێرشەکەی بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەسەد ئەنجامدا و داواشیکرد بەردەوام بن لە ئەنجامدانیان.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا