ناوبژیوانی یاری بەرشەلۆنە و ئیشبیلیا داوا لە یارێزانێک دەکات یارییەکە بەڕێوە ببات

وەرزش 04/03/2021

Alternate Text

لە یاری دوێنێی نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئیشبیلیا دیمەنێکی پێکەناوی روویدا و پاش دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارێکی ناوبژیوانی یارییەکە لەلایەن یاریزانێکی بارساوە، ناوبژیوانی یارییەکە داوا لە یاریزانەکە دەکات یارییەکە بەڕێوە ببات.

لە خولەکی ١٩ی یارییەکەدا دی یۆنگ، یاریزانی بەرشەلۆنە پاش بەریەککەوتنی لەگەڵ فرناندۆ یاریزانی ئیشبیلیا داوای لە ناوبژیوان کرد لێدانی سزا بۆ بارسا هەژمار بکات، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە بە شێوازی پێکەناوی وەڵامی یاریزانەکەی دایەوە و داوای لێکرد لەبری ئەو یارییەکە بەڕێوەببات.

بڵاوبوونەوەی ئەو دیمەنانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا راکێشا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا