کۆشکی باکینگهام نیگەرانە لەبارەی چەند دەنگۆیەک

جیهان 04/03/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی شازادە هاری و مێگانی هاوسەری لە کۆشکی باکینگهام و تەختی پاشایەتی دوورکەوتنەوە، چەند دەنگۆیەک لەسەر هاوسەری شازادە بڵاوبووەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕە بەڕیتانیەکان، چەند دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە کاتێک مێگان مارکڵی هاوسەری شازادە هاری لە کۆشکی باکینگهام ماوەتەوە، بە خراپی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ستافی کۆشكەکەدا کردووە و لە هەندێ کاتدا زۆرداری کردووە و بێزاری کردوون.

لەو بارەیەوە کۆشکی باکینگهام رایگەیاند، نیگەرانە لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاوشێوە و لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی ئەو رووداوانە دەکەن.

لەلای خۆشیەوە، وتێبێژێک بە ناوی مێگان ماركڵ رایگەیاند، ئەو خانمە زۆر نیگەرانە کە دەنگۆی هاوشێوەی لەسەر بڵابووەتەوە و بە هێرشکردنە سەر کەسایەتی ئەو لە قەڵەمی دەدات، لە کاتێکدا خۆی بەهۆی ئەو جۆرە کارانەوە ناڵاندویەتی و پشتگیری ئەو کەسانە دەکات کە دەبنە قوربانی خراپی هەڵسوکەوت و مامەڵە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا