زۆربەی ئامۆژگارییە تەندروستییان باس لەوە
دەکەن کە باشتر وایە پێش خەوتن نە هیچ جۆرێک خواردن نەخورێت و مانەوی خۆراک لەگەدە لە کاتی
خەوتندا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵام بەشێک لە توێژینەوەکان ئەو بۆچوونە
رەتدەکەنەوە.
ماڵپەڕی " FOOD EAT SAFE"
بڵاویکردووەتەوە:" بەشێک لە پسپۆڕانی خۆراک ئامۆزگاری ئەوە دەکەن پێش خەوتن
ژەمە خۆراکێکی سوک و بەسوود بخورێنەوە، بۆ ئەوەی ئاستی شەکر لە خوێن بە پارێزراوی
بمێنێتەوە و وزەیەکی باش بۆ سوتاندنی چەوری و دروستکردنی ماسولکەکان بەدەستبهێندرێت.
پێنج باشترین خۆاردن پێش خەوتن
١- مۆز
ژەمە خۆراکێکی سوکی بەسوودە بۆ خواردن لە پێش
خەوتندا، لەبەر ئەوەی بڕێکی باش لە مەگنیسیۆم و بۆتاسیۆمی تێدایە، کە کار دەکاتە سەر
هێورکردنەوەی ماسولکەکان.
٢- بادەم
ژەمێکی سوکی زۆر بەسودە، لەبەر ئەوەی
دەوڵەمەندە بە چەورییە بەسودەکان و لەگەڵ ئەوەشدا مەگنیسیۆم و تریبتۆفانی تێدایە،
کە دەبنە هۆی یارمەتیدانی جەستە بۆ ئارامی و خەوتن.
٣- هەنگوین
دەرکەوتووە خواردنی بڕێکی کەم لە شیرینیمەنی
پیش خەوتن هاوکاری مێشک دەکات بۆ سوود وەرگرتنی زیاتر لە خەودا، خواردنی یەک کەوچک
هەنگوین وا دەکات بە ئاسانی تریبتۆفان بچێتە میشکەوە.
٤- کێوی
بڕێکی باش لە ترشی فولیک و بۆتاسیۆم و
ڤیتامینەکانی C و K تێدایە و
دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵ.
٥- شۆفان
ئاستی ئەنسۆلین لە خوێن بەرزە دەکاتەوە و
یارمەتی تریبتۆفان دەدات لەوەی بە ئاسانی بگاتە مێشک و بیگۆڕێت بۆ سیرۆتۆنین، هەر
وەها شوفان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان.