پاپا ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری لامبۆرگینی فرۆشت بۆهاوکاریکردنی مەسیحییەکانی عێراق

هەمەرەنگ 04/03/2021

Alternate Text

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکام لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لامبۆرگینیەکەی فرۆشت تا پارەکەی بۆ کاری خێرخوازی لە عێراق خەرج بکات.

هەواڵەکە لە ئاژانسی سکای نیوز بڵاوبووەتەوە، ئەویش کاتێک کۆمپانیای لامبۆرگینی ئۆتۆمبێلێکی سپی بەخشیوەتە پاپا، ئەوا دوای شەش مانگ پاپا واژووی خۆی لەسەر ئۆتۆمبێلەکە دەکات کە لە دواتردا بە بڕی ٩٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێتەوە، واتە چەند هێندەی نرخەکەی خۆی.

بەو بڕە پارەیەش ڤاتیکان توانیویەتی خوێندنگە و دایانگە لە موسڵ بنیاتبنێت ئەویش کاتێک لەلایەن داعشەوە چۆڵکرا.

لەگەڵ ئەوەشدا پاپا بڕی ٢٤٠ هەزار دۆلاری دیکەی بۆ پڕۆژەی خێرخوازی لە موسڵ خەرجکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا