ئەو وڵاتە کامەیە کە دانیشتوانەکەی ئالودەی قاوە بوون؟

تەندروستی 04/03/2021

Alternate Text

توێژینەوەیەک دەریدەخات وڵاتی هۆڵەندا یەکێکە لەو ولاتانەی زۆرترین رێژەی قاوە لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە بەکاردەهیندرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ئادار،پێگەی " ميدان " لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە:" زۆرترین رێژەی قاوە لەلایەن دانیشتوانی وڵاتی هۆڵەنداوە بەکاردەبرێت بەشێوەیەک هەموو تاکێکی هۆڵەندی رۆژانە هەشت کوپ قاوە دەخواتەوە، وڵاتی فینلەنداش بەپلەی دووەم دێت لە زۆری رێژەی بەکارهێنانی قاوەدا کە هەر هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە رۆژانە حەوت بۆ هەشت کوپ قاوە دەخواتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" هەریەکە لەوڵاتانی سوید و نەرویج لە ریزی سێیەم و چوارەمی ریزبەندییەکەدا دێن  وهاوڵاتییەکانیان رۆژانە شەش بۆ حەوت کوپ قاوە دەخۆنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا