ساڵێک بەر لە ئێستا یەکەم حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکرا

کوردستان 04/03/2021

Alternate Text

ساڵێک بەر لە ئێستا مردنی مامۆستایەکی ئاینی وەک یەکەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ی ئاداری ٢٠٢١، یەک ساڵ بەسەر تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێپەڕدەبێت، کە مامۆستایەکی ئاینی بە ناوی " رەشید عەبدولڕەحمان" بوو.
هاوکات، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا سێ هەزار و ٥٢٦ حاڵەتی مردن بەڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و پارێزگای سلێمانیش بەپلەی یەکەم دێت لە زۆری رێژەی مردندا کە هەزار و ٧٠٨ حاڵەتی تۆمارکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا