سەرۆکی تیمی
پارێزەرانی زیندانیکراوانی بادینان رایگەیاند، ئەو بەڵگانەی لە دژی
زیندانیکراوەکان بڵاوکراوەتەوە دوورن لەراستیەوە و دەستکاری کراون.
ئەمشەو پێنجشەممە
٤ی ئادار، بەشدار حەسەن ، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیکراوانی بادینان
رایگەیاند:" دەنگەکانی ناو ئەو راپۆرتەی بڵاوکرایەوە ناروونی تێدایە و
دەستکاری ئامێرەکانیان کراوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:"
هێزە ئەمنیی زۆر رێگری لێکردین کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبەردەم دادگای هەولێر
ئەنجامبدەین و سەرجەم تۆمەتەکانی سەر زیندانیکراوەکان رەتدەکەینەوە و ناڕەوان".