نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

ئابوری 05/03/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی بۆصەدا بۆ ٦٧ دۆلار و ٥٨ سەنت بەرزبووەوە.

دوای ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا نرخی نەوتی خاو دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت ٦٧ دۆلار و ٥٨ سەنتی تۆمارکرد.

لە هەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ ٦٤ دۆلار و ٥٩ سەنی بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی یەدەگی ئەمریکا لە نەوتی خاو کە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیای کردووە.

هەروەها وا پێشبینی دەکرێت وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت سنورداربکەن لە چەند مانگی داهاتوودا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا