پاپای ڤاتیکان، رایگەیاندوە کە هاندەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، بەهۆی ئەوەی لە شاری پۆینس ئایرسی ئەرجەنتین لەدایکبووە، هەر بۆیە هاندەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی، بەڵام لە هەمانکاتدا چەند جارێک پێشوازی لە چەند یانە و هەڵبژاردەی جیهانی کردووە.
پاپا هەوادارێکی سەرسەختی مارادۆنای کۆچکردووبوو، چەند جارێکیش تا مارادۆنا مابوو پێشوازی لێکردبوو. لە کاتی کۆچکردنی مارادۆناشدا، پاپا پەیامێکی بڵاو و کردەوە و رایگەیاند:' مارادۆنا پاڵەوانێکی گەورە بوو، کەسێکی ئازیز بوو".