Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا، فیلمی 09 سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا

هەمەرەنگ

05/03/2021

Alternate Text

راگەیاندنی فیلمی 09 رایگەیاندوە، لە یەکەم رۆژی پەخشکردنی فیلمەکەدا زیاتر لە دوو هەزار بینەری هەبووە.

فیلمی 09 لە جۆری تاوانکاری ترسناکە و چەند گەورە ئەکتەر و دەرهێنەرێکی کورد بەشداریان تێدا کردووە، وەکو ماهیر حەسەن، ئەستێرەی بواری کۆمیدیا و تەلەڤزیۆنی کوردی کە خاوەنی چەند دەیەیەک لە خزمەتە لە بوارەکەدا.

هەروەها شوان عەتوف، ئەکتەر و نمایشکار و ئەکتەری بواری شانۆ یەکێکی دیکەیە لە ئەستێرە دیارەکانی فیلمەکەیە.

فیلمەکە لە ئاستی جیهانیدایە و پێشوازییەکی باشی لێکرا، بەشێوەیەک لە تەنها یەکەم رۆژی نمایشکردندا زیاتر لە دوو هەزار بینەری هەبووە، ئەویش تەنها لە شاری سلێمانی.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP