ئێران.. هەوڵی رفاندنی فڕۆکەیەکی گەشتیاری پوچەڵکرایەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 05/03/2021

Alternate Text

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند،توانیویانە هەوڵی رفاندنی فڕۆکەیەکی گەشتیاری پوچەڵ بکەنەوە.

ئەمڕۆ هەینی ٥ی ئاداری ٢٠٢١،  سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند:" توانیویانە هەوڵی رفاندنی فڕۆکەیەک پوچەڵبکەنەوە کە لە شاری ئەهوازەوە گەشتی بۆ شاری مەشهەد دەکرد.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتووە:" توانیویانە تاوانبارەکە دەستگیربکەن کە هەوڵی کارەکەی داوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا