لیژنەی بڵای تەندروستی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان کە نابێت لەدەرەوەی دامەزراوە تەندروستییە فەرمیەکان ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ هەینی ٥ی ئاداری ٢٠٢١، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق رایگەیاند:" بە پابەند بوون بە رێککارە تەندروستییەکان رێگری لە کۆبوونەوەی جەماوەری دەکرێت".
هاتووشە:" لەبارەی کاتی کردنەوەی دەرمانخانەکان، لەو رۆژانەی کە قەدەغەی هاتوچۆ تێیاندا سەرتاپایە یاخود نیمچەیە، ئەوا دەبێت تا کاتژمێری هەشتی شەو کراوەبن".
لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسین، لە راگەیاندنەکەدا هاتوە:" رێگە نادرێت لەدەرەوەی دامەزراوە تەندروستییە فەرمییەکان ڤاکسینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان بەکاربهێنرێت، واتە تەنها لە رێگەی حکومەتەوە هاوردە دەکرێت و هەر حکومەتیش دەتوانێت بە فەرمی لەسەر هاوڵاتیان بەکاریبهێنێت".