رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەگەر رێککارەکان خۆپارێزی ئەنجامنەدرێن، ئەوا شەپۆلی سێیەم و چوارەمی کۆرۆنا سەرهەڵدەدەن.
مایک رایان، بەڕێوەبەری بەرنامەی فریزگوزاری خێرا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند:' بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا نابێت ببێتە هۆی سوک کردنی رێککارەکانی خۆپارێزی لەلایەن حکومەتەکانەوە، بەڵکو هێشتا دەکرێت شەپۆلی سێیەم و چوارەمی کۆرۆنا سەرهەڵبدات".
وتیشی" ئێمە بڕوامان وایە ئەم دۆخە سەختە تێدەپەڕێنین، بەڵام هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەگەر حکومەتەکان رێککارەکانی خۆپارێزی سوکبکەن ئەوا دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزتربوون بڕوات".