ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند:" راپەڕین بۆ ئێمە پەیامێکی بەردەوامە".
ئەمڕۆ هەینی ٥ی ئاداری ٢٠٢١، لە ساڵیادی راپەڕینی بەهاری ١٩٩١، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند:" راپەڕینە مێژووییەكەی گەلی كورد بەرھەمی بڵێسەی بەتینی مەشخەڵی شۆڕشی نوێ بوو، کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەپشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پریشکەکەیان بڵێسەدارترکرد.".
وتیشی" راپەڕین بۆ ئێمە پەیامێکی بەردەوامە و خەباتێکی نوێی سەردەمیانەیە بۆ ئاوەدانی، خۆشگوزەرانی و باشترکردنیخزمەتگوزارییەکان. راستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، کۆششی بەردەوام و هەوڵی بێوچانمان بۆ حکومڕانییەکی باشتر، راپەڕین و ئامانجەكانی مانادارتر دەكات".
جەختیشیکردەوە:" وەك چۆن لە ڕابردوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەخشەدانەر و بزوێنەری راپەڕین بوو، بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییە ڕەواكانی خەڵك و باشتركردنی ژیان و
گوزەرانیان. بەمەش رۆحی شەهیدانمان ئارام دەكەین".