رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە سەرباری
پێشکەشکردنی ئاستێکی باش لەلایەن گاریس بەیڵ لەگەڵ یانەکەیدا، بەڵام زێدان
ئارەزووی گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریاڵ مەدرید ناکات.
رۆژنامەی "دیفینسا سەنتراڵ"ی ئیسپانی
بڵاویکردووەتەوە:" هەرچەندە گاریس بەیڵ لە ریزەکانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی
ئاستێکی باشی پێشکەشکردووە، بەڵام زەینەدین زێدان حەز بە گەڕانەوەی بەیڵ ناکات و
رایوایە ئەو یاریزانە گاریگەری دەکاتە سەر ئاستی تیمەکە بە گشتی".
شایەنی باسە، لە ساڵەکانی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ گاریس بێڵ،
یاریزانی وێڵزی بەشداری لە ١٦ یاری لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانی کردووە، لەمساڵیشدا بەشداری لە چوار یاری لەگەڵ یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی کردووە و پێنج گۆڵیشی
تۆمارکردووە.