حەسەن روحانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە مستەفا
کازمی راگەیاند، ئەمریکا رۆڵی تێکدەرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نێویشیدا لە
عێراق دەگێڕێت.
نوسینگەی حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە:"
ئاسایشی عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی لە پێشینەی کارەکانی ئێرانە و سەرجەم دەستێوردانە
دەرەکییەکان بۆ کاروباری نێوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە، لەبەر ئەوەی زیان بە عێراق و
ناوچەکە دەگەیەنێت".
ئاماژە بەوەشکراوە:" دەیان ملیار دۆلاری ئێران بە
شێوەیەکی نایاسایی لە عێراق دەستیبەسەردا گیراو و سەرباری بەڵێنی بەردەوامی بەرپرسانی
عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پارانە نەگەڕێندراونەتەوە ئێران".