زانایانی وێڵز سەرقاڵی توێژینەوەن بۆ ناسینەوەی
بوونەوەرێکی نامۆی دەریایی کە لە کەناراوەکانی وڵاتەکە دەرکەوتووە و دێژییەکەی
حەوت مەتر و کێشیشی چوار تۆنە، لەگەڵ ئەوەشدا سەری پێوە نەماوە.
رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی
بڵاویکردووەتەوە:" لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەناراوەکانی ناوچەی بۆمبرۆکشایەر لە وێڵز، بونەوەرێکی نامۆی زەبەلاح دۆزرایەوە، بەهۆی مردنی لە ماوەیەکی زۆر بەر
لە ئێستا و شیبوونەوەی جەستەی ئاژەلەکە، تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا
نەکراوە".
ماسیۆ وێستفێڵد، کارمەندی بەشی لێکۆڵینەوە لەبارەی
بوونەوەرە دەریاییەکان لە بەریتانیا رایگەیاند:" هیچ شێوەیەکی روونی بایلۆجی لە
بوونەوەرەکەدا نەماوە، سەرباری ئەوەی سەریشی پێوە نەماوە، بەڵام پشکنینی
پاشماوەی ئەو ئاژەڵە چەند بەڵگەیەکی ئاشکراکردووە".