لە
دیمەنێکی دەگمەندا ژمارەیەک سەربازی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەکاتی پاراستنی
پاپای ڤاتیکان، میدالیای خاچیان لەسەر سینگیان هەڵواسیوە.
بە گوێرەی چەند وێنەیەک کە دەستی BMC کەوتووە، ئەمڕۆ لە کاتی پاراستنی پاپا فرانسیس لە شاری موسل، کە چوار ساڵ بەسەر
ئازادکردنەوەی شارەکە لە دەستی داعش تێپەڕبووە، ژمارەیەک سەربازی دەزگای دژە تیرۆری عێراق
وەک پێشوازییەک لە پاپا خاچیان لەسەر سینگیان هەڵواسیوە.
شایەنی باسە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئازار، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، دوای گەیشتنی بۆ هەرێمی کوردستان، بە هێلیکۆپتەرێکی تایبەت گەیشتە پارێزگای موسڵ و لە کەنیسەی حوشلبەیعە، نوێژ و مەراسیمی تایبەت بە مەسیحییەکانی ئەنجامدا.