ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەوە و ٢٥٦ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئازار، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە:" ٢٥٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکراشیکردووە:" ١٣٥کەس چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە".