شارەزایانی بواری تەندروستی پێیان وایە خواردنی میوە کاریگەرییەکی باشی لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی توشبوون بە نەخۆشی هەیە و بەرگری لاشە بەهێز دەکات.
بەپێی توێژینەوەیەک کە پێگەی (سکای نیوز)ی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە:" خواردنی دوو جۆر میوە و سێ جۆر سەوزە لە رۆژێکدا یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی و بەهێزکردنی بەرگری جەستە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" پێویستە نیوەی هەموو ژەمە خواردنێک لە میوە و سەوزە پیکبێت و کەمترین خواردنی خێرا بەکاربهێندرێت".