وەزیری بەرگری ئێران لە وتارێکدا رایگەیاند. ئەگەر گورزبوەشێنین، تەل ئەڤیڤ و حەیفا تەخت دەکەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئاسار ٢٠٢١، ئەمیر حاتمی، وەزیری بەرگری ئێران لە وتارێکدا هەڕەشەی توندی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کردوو و وتی:" ئەگەر ئیسڕائیل هەڵەیەک بکات ئەوا حەیفا و تەک ئەڤیڤ خاپور دەکەین و تەختی زەوی دەکەین".
وتیشی:" ئیسڕائیل لە ئاستی ئێمەدا نییە، بۆی وا باشترە ئەو راستییەی لا روون و ئاشکرابێت".
وەزیری بەرگری ئێران ئاشکراشیکرد کە ئەم وتانەی بە پشتبەستن بە رێبەری باڵای ئێران وتووە و ئەو ئاگادارە لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو کاتەی ئیسڕائیل هەڵەیەکی گەمژانە دەکات، ئێمە ئەو کات چاوەڕێی رەزامەندی رێبەری باڵای وڵاتەکە دەبێت تا پلانەکانمان جێبەجێبکەین".