رێژەی بازرگانی لەنێوان روسیا و چین لەماوەی دوومانگی رابردوودا بۆ ٨.٥٪
بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئازار، پێگەی" RT "ی روسی رایگەیاندووە:" لەماوەی دوومانگی رابردوودا بەڕێژەی ٨.٥٪
جموجۆڵی بازرگانی نێوان روسیا و چین زیادیکردووە کەدەکاتە ٨.٧٨ ملیار دۆلار".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" رێژەی کاڵا
هەناردەکراوەکانی وڵاتی چین بۆ روسیا بۆ ٤٨٪ی ساڵانە زیادیکردووە، رێژەی کاڵا
هاوردەکراوەکانیشی بۆ ٢٢.٢٪ زیادیکردووە".