وەزیری بەرگری ئەمریکا لە دیمانەیەکدا رایگەیاند لە کات و شوێنی خۆیدا وەڵامی هێرشەکەی سەر سەربازگەی عەید ئەسەد دەدەینەوە.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانەی چاوپێکەوتێک لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی رایگەیاند، پنتاگۆن هێشتا بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر سەربازگەی عەین ئەسەد، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی بەڵەندەرێکی ئەمریکی".
وتیشی:" گورزی خۆمان دەوەشێنین، بەڵام لە کات و شوێنی گونجاودا".
جەختیشی کردەوە:" فشار لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکەین، تا لێکۆڵینەوەکان خێراتر بکەن، کە عێراقیش لە وەڵامدا بەڵێنی داوە بە گەیاندنی لایەنە بەرپرسەکان بە سزاکانیان".