چارلی چاپلین دوای ٤١ ساڵ لەمردنی دەگەڕێتەوە سەر شاشەی سینەما

هەمەرەنگ 07/03/2021

Alternate Text

فیلمی سینەمایی " مندال"ی هونەرمەندی جیهانی بواری نواندن " چارلی چاپلین" لەدوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ لە بەرهەمهێنانی دووبارە دەکەوێتەوە سەر شاشەکانی سینەما.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئازار، پێگەی " سکای نیوز"ی عەرەبی رایگەیاندووە:" کۆمپانیای فیلمە فەڕەنسییەکان" M.K2" بەهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای " بیس ئۆف ماجیک" بڕیاریان داوە جارێکی دیکە فیلمی " منداڵ" لەسەر شاشەکانی سینەما پەخش بکەنەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" کۆمپانیاکان کار بۆئەوە دەکەن فیلمەکە بەشێوەیەکی جیاواز و بەباشکردنی دیمەنەکانی ناو فیلمەکە بەبەکارهێنانی ئامێرەکانی " K4- K2 " دووبارە پەخشبکەنەوە".

چارلی چاپلین ئەستیرەی بواری نواندن ساڵی 1889 لەلەندەن لەدایکبووە و لەساڵی ١٩٢١ فیلمی " منداڵ"ی بەرهەمهێناوە کە ٦٨ خولەکبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا