قاچاخچییەک ٨٠ کۆچبەری ئەفریقی بەبیانوی قەرەباڵغی
لە بەلەمەکەیان هەڵدەداتە دەریاوە و ٢٠ کۆچبەریان دەخنکێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئازار، دەزگای لوتکە بۆ
مافی پەنابەران رایگەیاندووە:" بەلەمێک کە هەڵگری ٢٠٠ کۆچبەری ئەفریقی بووە
لە رۆشتنیدا بۆ یەمەن ٨٠ کۆچبەریان لەلایەن قاجاخچییەکەیانەوە فڕێدراونەتە ناو
دەریاکەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لەئێستادا تەرمی
پێنج لە قوربانییەکان دۆزراونەتەوە و پێشبینی دەکرێت ٢٠ کۆچبەریان خنکابن و ئەمە
سێیەم حالەتی هاوشێوەیە لەماوەی شەش مانگدا".