پەروەردەی رۆژئاوا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 07/03/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی بەڕێوەبەری خوێندنگاکان دەکات لە رۆژی جلوبەرگی کوردیدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا داوای لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکان کردوە کە لە رۆژی جلوبەرگی کوردیدا" گرنگی و بایەخ بەو بۆنە نیشتمانی و کولتوورییە بدەن".

دوایانکردووە کە لە رۆژی ١٠ی ئادار رێکەوتی رۆژی جلوبەرگی کوردی گرنگی و بایەخ بە پۆشاکی کوردی بدەن، هاتووشە "سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەتوانن بەرگی کوردی بپۆشن".

لە راگەیاندنەکەشدا هاتووە" بەهۆی رێککارەکانی خۆپارێزی هیچ جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوەیەک رێگەپێدراو نییە دەبێت پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا