نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێک تۆمارکرد
و یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" بە ٧١ دۆلار فرۆشرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی ئازاری ٢٠٢١، بەهۆی بڕیاری ئۆپیک بۆ
زیادنەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی نیسان و هێرشەکانی سەر دامەزراوە
نەوتییەکانی سعودیە، نرخی نەوتی خاوی "برێنت" لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی
٢.٣٢٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٧١.١٥ دۆلار.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی "رۆژهەڵاتی تکساس"یش
بە رێژەی ٢.٥٧٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٦٧.٨١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگەکانی ئازار و نیسانی ساڵی
رابردوو، بەهۆی لێککەوتەکانی کۆرۆناوە نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ ٢٥ دۆلار دابەزی.